كۆمپانیای فه‌زاله‌ر بۆ په‌روه‌رده و فێركردن, له ساڵی (1994) له هه‌ولێر له ژێر ناوی كۆلێژی ئیشق ده‌ستی به خزمه‌تكردن كردووه له بواری په‌روه‌رده و فێركردن له كوردستان. دواتر به هۆی ویستێكی زۆری خه‌ڵك, له )سلێمانی , كه‌ركووك, دهۆك , هه‌ڵه‌بجه, سۆران( قوتابخانه‌ی نوێی كراونه‌ته‌وه. كۆمپانیاكه‌مان ئاسته‌كانی باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی (سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی) و دواناوه‌ندی له خۆده‌گرێت له ژێر ناوه‌كانی (ئیشق و نیلوفه‌ر و سه‌لاحه‌ددین ئه‌یوبی) درێژه به پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن ده‌دات. وه هه‌روه‌ها له ئاستی خوێندنی باڵا دا زانكۆی ئیشك له ساڵی (2008) له هه‌ولێر و ساڵی (2014) له سلێمانی كراونه‌ته‌وه.
كۆمپانیای فه‌زاله‌ر بۆ په‌روه‌رده و فێركردن, وه‌ك كۆمپانیایه‌ك نیه كه ته‌نیا به بیرێكی بازرگانی كاری په‌روه‌رده و فێركردن بكات. به‌ڵكو هه‌موو هه‌وڵێكی خستووه‌ته گه‌ڕ بۆ یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی كوردستان به گوێره‌ی باری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و دانیشتوانه‌كه‌ی. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین پرۆژه‌ی نایابی جێ به‌جێكردووه, كه به كورتی له خواره‌وه ئاماژه‌ی پێكراوه:
1- له كاتی دامه‌زراندنی كۆمپانیای فه‌زاله‌ر له (1994)ه‌وه بۆ ماوه‌ی (8) ساڵ قوتابیان به‌خۆرایی و بێ به‌رامبه‌ر درێژه‌یان به خوێندن داوه كه خزمه‌تگوزارییه‌كانی خوێندن و په‌رتووك و جل و به‌رگ و خواردن و هاتووچۆ و به‌شه ناوخۆیی له‌سه‌ر ئه‌ستۆی كۆمپانیاكه‌مان بووه.
2- له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید قوتابخانه‌كه‌مان كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراوه, ماوه‌ی (5) ساڵه قوتابیان به خۆرایی و بێ به‌رامبه‌ر درێژه به خوێندنیان ده‌ده‌ن كه خزمه‌تگوزارییه‌كانی خوێندن و په‌رتووك و جل و به‌رگ له‌خۆده‌گرێت. له ئێستادا ژماره‌ی ئه‌و قوتابیانه‌ی به خۆرایی ده‌خوێنن له هه‌ڵه‌بجه (415) قوتابییه.
3- له ساڵی (2013) دوای هاتنی ئاواره‌كانی سوریا بۆ كوردستان, (16) قوتابی له زانكۆی ئیشك و (20) قوتابی له قوتابخانه‌كانی ئیشق كه ده‌كاته (36) قوتابی ئاواره, به‌خۆرایی و بێ به‌رامبه‌ر وه‌رگیراون.
4- ئه‌و قوتابییانه‌ی باری داراییان لاوازه له (100%) تاكو (10%) داشكاندنیان بۆ ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی بواردان به منداڵی هه‌ژار بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له قوتابخانه‌ی ئه‌هلی درێژه به خوێندنیان بده‌ن ، كۆی گشتی بڕی ئه‌و داشكانهی بۆ قوتابیان كراوه له ساڵی خوێندنی (2015-2016) ده‌گاته نزیكه‌ی (2,5) ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی.
5- بۆ منداڵی شه‌هیدانی پێشمه‌رگه‌ی شه‌ڕی تیرۆرستانی داعش:
أ- له ساڵی خوێندنی (2014- 2015) دا (50) كورسی له قوتابخانه‌كانی ئیشق و (35) كورسی له زانكۆی ئیشك كه ده‌كاته (85) كورسی بۆ منداڵی شه‌هیدانی پێشمه‌رگه‌ی شه‌ڕی تیرۆرستانی داعش ته‌رخانكرابوو كه بێ به‌رامبه‌ره و خزمه‌تگوزارییه‌كانی خوێندن و په‌رتووك و جل و به‌رگ و خواردن له‌خۆ ده‌گرێت.
ب- له ساڵی خوێندنی (2015-2016) له قوتابخانه‌كانی (ئیشق و نیلوفه‌ر و سه‌ڵاحه‌ددین ئه‌ییوبی), به‌ده‌ر له‌و ژماره‌یه‌ی له خاڵی (أ) باسكراوه, بۆ منداڵی شه‌هیدانی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی شه‌ڕی تیرۆرستانی داعش (135) كورسی ته‌رخانكراوه كه بێ به‌رامبه‌ره و خزمه‌تگوزارییه‌كانی خوێندن و په‌رتووك و جل و به‌رگ و خواردن له‌خۆ ده‌گرێت. به‌مه‌ش كۆی گشتی (220) كورسی خوێندنی به خۆرایی بۆ منداڵی شه‌هیدانی پێشمه‌رگه ته‌رخانكراوه و ئه‌و منداڵه شه‌هیدانه‌ی وه‌رگیراوه له قوتابخانه‌كانی (ئیشق و نیلوفه‌ر و سه‌ڵاحه‌ددین ئه‌ییوبی), به خۆرایی درێژه به‌خوێندنیان ده‌ده‌ن تاكو پۆلی (12) ته‌واو ده‌كه‌ن.







